کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) چۆن کار ده‌کات
دابین کردنی خاڵی بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیا کار ده‌کات، ئامانجمان دروستکردنی په‌یوه‌ندی بنیادنه‌رانه‌یه له نێوان سێکته‌ری خوێندنی باڵای به‌ریتانیا و عێراق. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که وا دابه‌شبون که بتوانرێت باشترین یه‌کانگیری له نێوان پێداویستیه‌کانی خوێندنی باڵا له ناو عێراق و ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی که له به‌ریتانیا بونیان هه‌یه دروست بکرێت.
له ئاستی کرداری دا کۆمه‌ڵه‌که ده‌توانێت وه‌ك پردێك یارمه‌تی پێشکه‌ش بکات به هه‌ماهه‌نگی کردن له بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری دا. کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) ده‌توانێت چه‌ندین خزمه‌ت گوزاری پێشکه‌ش به وه‌زاره‌ته‌کانی عێراق و زانکۆکان و خوێندکاران بکات ئه‌ویش به‌و ئه‌زموون و پسپۆڕه زۆر و فراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستی دایه.
بۆ نمونه، کۆمه‌ڵه‌که مه‌به‌ستی پێشکه‌ش کردنی یارمه‌تی نمونه‌یی ئه‌و پرۆژه گه‌شه‌پێدانانه‌یه بۆ پێشخستنی که‌رتی خوێندنی باڵا له عێراق. زانکۆکانی عێراق و خوێندکاره‌کانیان له داهاتوودا ده‌زانن له ڕێگای کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) ده‌توانن بخوێنن له زانکۆ هه‌ره باشه‌کانی به‌ریتانیا، که هه‌موویان شاره‌زاییان هه‌یه له باره‌ی سیسته‌می خوێندنی باڵای عێراق و هاوسۆزن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کان و مێژووی عێراق.
هاوبه‌شی پێکردنی زانیاری و ئه‌زموونه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) به‌و ئه‌زموونه‌ی که وه‌ك گرۆپ و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و کۆمه‌ڵگا فراوانتره‌ی له به‌ریتانیادا هه‌یه هاوبه‌شی ده‌کات بۆ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ دوباره چونه ناوه‌وه‌ی سیسته‌می خوێندنی باڵای عێراق بۆ نێو گۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. به‌تایبه‌تی به هه‌ماهه‌نگی کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی بڕوانامه عێراقیه‌کان، یارمه‌تیدانی زانکۆکانی به‌ریتانیا بۆ باشتر تێگه‌یشتن له هاوتای ئه‌کادیمی (هاوتاکردنی بڕوانامه‌کان) خوێندکارانی عێراق کاتێك داوا بۆ خوێندن له زانکۆکانی به‌ریتانیا پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌مانجمان بنیادنانی متمانه‌یه له لای هه‌ردوو لا، هه‌روه‌ها هاندانی خوێندکاران و کارمه‌ندان بۆ هاتن له عێراقه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
هاوکاری کردن بۆ گه‌یشتن به پێویستیه‌کانی عێراق
له هه‌ندێك حاڵه‌تدا؛ بۆ ته‌نها یه‌ك زانکۆی به‌ریتانی قورسه که ئه‌و پێداویستیه تایبه‌تانه‌ی که له‌لایه‌ن هاوبه‌شه عێراقیه یان هاوبه‌شه عێراقیه‌کانه‌وه دیاری کراوه تێدا بێت. بۆ نمونه، له‌وانه‌یه پرۆژه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بێت، یان زۆر هه‌مه‌چه‌شن بێت، یان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری پسپۆری یه‌ك زانکۆ‌دا بێت. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) په‌یوه‌ستن به کار کردن به‌یه‌که‌وه بۆ دابین کردنی ڕاهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌کان به جۆرایه‌تی جیهانی بۆ هاوپۆله‌کانیان له عێراق.
ڕێکخراوه عێراقیه‌کان ده‌توانن کار له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌ندام یان کۆمه‌ڵێك ئه‌ندام یان هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) بکه‌ن، به‌ڵام نمونه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) ده‌توانن پێشکه‌شی بکه‌ن بریتیه له:
سه‌رپه‌رشتی کردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له به‌ریتانیا یان له ناوچه‌کانی عێراق.
دابین کردنی کۆرسی ماوه کورت بۆ پێشخستنی ئه‌کادیمی و کارمه‌نده ئیداریه‌کان به به‌گه‌ڕخستنیان له‌و زانکۆیانه‌ی که ئه‌ندامن له کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) .
پرۆگرامی ڕاهێنانی هاوبه‌ش له بواری توێژینه‌وه‌دا بۆ هه‌ردوو کارمه‌ندانی ئه‌کادیمی و خوێندکاران.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی زانکۆکانی عێراق-به‌ریتانیا (BUIC) خۆشحالن به دیاری کردنی نرخی تێچونی خزمه‌تگوزاریه‌کان.